Back to Search
Start Over
کۆزانیاری، جۆر و بوارەکانی
- Source :
- Journal of University of Human Development. 8:57-66
- Publication Year :
- 2022
- Publisher :
- University of Human Development, 2022.
-
Abstract
- ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات کۆزانیاری،لە چێوەی (درکپێکردنی پڕاگماتیکی "Pragmatic Cognitive") ی (زانستی زمانی درکپێکردن"Cognitive Linguistics")دا، کە بنەمایە بۆ دروستبوونی (کۆزانیاری) بخاتەڕوو، بەوپێیەی (کۆزانیاری) لە جەوهەردا لە دنیابینی مرۆڤ و واتای بەکارهێنان (پڕاگماتیک)، کە مرۆڤ لە ڕێگەی ئەزموونکردنەوە شارەزایان دەبێت و بە ڕێگەی (بەچەمککردن) لە ئاوەزدا دادەکرێن پێکدێت، لێرەشەوە مەرج نییە هەمیشە ( کرۆک،ڕستە ناوەڕۆک "Proposition")ێک، وەک یەکەیەکی هەڵگری زانیاری ڕاستبێت، بەڵام کرۆکەکە بە تەنها نییە، بەڵکو چەندین زانیاری و لایەنی تر لەخۆ دەگرێت،کە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی نیانییەک لە پڕۆسەکانی درکپێکردندا،کە بریتیین لە (سەرنجدان، تێگەیشتن، فێربوون،بڕیاردان.....)و هۆکارە بۆ گەیشتن بە ڕاستەقینە، ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە ،کۆزانیاری لە ڕێگەی هاوبەشیپێکردن و کاری ڕێکخراوەیی و کۆمەڵدا پەرەدەسەنێت ،تەنها پشت بە مەرجی ڕاستی و پاساوەکەی نابەستێت، بەڵکو فێربوونی کرداریی و جێبەجێکردنی کارەکی پاساو، بەهۆی ئەزموونکردنەوە پێواژۆکانی درکپێکردن، بۆ گەشەکردن و بەرهەمهێنانی زیاتر ئاڕاستە دەکەن، لەمڕوانگەیەشەوە (زانستی زمانی درکپێکردن)، گرنگی بە هەردوو لایەنی ئاوەزیی و ئەزموونکردن،کە بەهۆی پێنج هەستەکەوە بە دەستدێت دەدات، کە بنەمایە بۆ گەشەکردنی (درکپێکردنی کۆزانیاری "Knowledge Cognitive") ئەمەش وادەکات بوارەکانی کۆزانیاری لە باری تایبەتیدا، بە شێوەیەکی داینامیکی، لە بوارێکەوە بۆ بوارێکی تر بگۆڕدرێت.
Details
- ISSN :
- 24117765 and 24117757
- Volume :
- 8
- Database :
- OpenAIRE
- Journal :
- Journal of University of Human Development
- Accession number :
- edsair.doi...........2f9da4e7eedde07ff93f7ac60c72ddfe
- Full Text :
- https://doi.org/10.21928/juhd.v8n4y2022.pp57-66